بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیار بوو هەناردە کردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا کە دوای حوکمی دیوانی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە سوودی عێراق ڕاگیردرابوو، دوای ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان مەسروور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێڕاق دەستپێبکاتەوە بەڵام ئەو هێڵە هێشتا داخراوە.
گۆڤاری نیو عەرەب بە گێڕانەوە لە سەرچاوە نەوتییەکان ڕاپۆرتی دا کە لەمپەری جیدی لە سەر ڕێگای هەناردە کردنی نەوتی هەرێم سەرەڕای ڕێککەوتنە نوێیە هەیە.
ئەو گۆڤارە نووسی: دوو بابەتی چارەسەرنەکراو هەیە کە بریتین لە ئەوەی کە کام لە لایەنەکان مافی هەڵگرتنی پارە لە حەسێبەکەیان هەیە کە پارەی تێ دەڕوات و هەروەها خاونایەتی هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا کە ئێستا 60لەسەدی لە بەردەستی کۆمپانیایەکی ڕووسیاییە، بە کامە لا بسپێردرێت.
Your Comment